به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى پۆلیسى سلێمانى ده‌ستبه‌كاربوو

ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە سنووری پارێزگای سلێمانى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕی تێدا كراو له‌ شوێنى عه‌مید ئاسۆ، عەمید دکتۆر ئارام محەمەد وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى پۆلیسى پارێزگاكه‌ ده‌ستبه‌كاربوو. 

 نوسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بڵاویکردەوە" جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ئه‌مڕۆ بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەى کرد و پاش بەخشینی عەمید ئاسۆ لە پۆستەکەی، عەمید دکتۆر ئارام محەمەد لە پۆستی بەڕێوەبەرىی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی دەستبەکاربوو". 

ئه‌وه‌ش هاتووە" قوباد تاڵەبانی پۆستەکەى بە ئەرکێکی گەورە و پیرۆز وەسفکردوه‌ و پاش ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی عەمید ئاسۆ بۆ ڕاگرتنی ئارامی شار و پاراستی ئاسایش، پیرۆزبای پۆستە نوێیەکەی لێکرد کە گرتنە ئەستۆی فەرماندەی لیواى پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانە و داواشیکردوه‌ بەڕێوەبەرى نوێى پۆلیس-یش بە هەمان روحییەت کار بکات‌ و هەوڵی جدی بدات لە پێناو پاراستنی ئارامی و رێگریکردن لە ئەنجامدانی تاوان و دەستگیرکردنی تاوانباراندا".

قوباد تاڵه‌بانى وتیشی" گۆڕانکارى لەپۆستە حکومییەکان بەشێکە لە زیندوو هێشتنەوەى حکومەت و گەشەپێدانی ئەرک و بەرپرسیارێتیمان لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".

د. ئارام محەمەد ساڵح دانیشتووی سلێمانییە، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە بواری (قانون خاص) و کەسێکی ئەکادیمی و یاساییە، پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە نوێیە داواکاری گشتی بووە لە دادگای هێزەکانی ناوخۆ.

برازای د. عەلی سەعید سەرۆکی پێشووتری زانکۆی سلێمانی یە، برای پزیشکی ناسراو ئەریوان محەد ساڵحە. 



PM:01:58:02/06/2024