دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ جاری سێیەم ئاگر له ناو بازارى چهلێی دهۆك كهوتهوه و تا ئێستا ئاگرهكه كۆنترۆڵنهكراوه.
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بازاری چەلێ لە پارێزگای دهۆك كەوتەوە،
لە ئێستاشدا تیمەکانى ئاگرکوژینەوە گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
تا ئێستا هۆكاری سەرەکی ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە.
ڕۆژی ١ی نیسانی ئەمساڵ ئاگر لە بازاری چەلێی سەنتەری پارێزگای دهۆك کەوتەوە کە بەهۆیەوە ١٤٠ دوکان سووتان و ٢١ کەسیش برینداربوون.
هەروەها لە ٢٦ی ئایارى ئەمساڵیشدا بۆ جارى دووەم ئاگر لە هەمان بازاڕ کەوتەوە و بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆش دەبێتە سێیەم جار.