ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە زینی وەرتێ سەر بە قەزای ڕەواند لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرانەوە.
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ،تەرمی ژن و پیاوێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی قوربانییەکانیش ئاشکرانەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.