ئەمشەو دووشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كارگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ری له سنووری ناحیه‌ی مه‌یدان بڵاوکردەوە و دەڵێت" نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستی به‌رهه‌مهێنان".
عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ڕایگەیاند"هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ دەست بەسەر كارگه‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا بوو، پێنج كه‌سیش دەستگیرکران".
دەشڵێت" ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ كه‌سی تر ده‌رده‌كات و له كارگه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی ١٤٠ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری خراپ بوو گیرا، له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له قه‌زای كه‌لار تۆمه‌تبارێكان ده‌ستگیركرد و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی (یه‌ك ته‌ن ٧٦٥) كیلۆگرام مادده‌ی سه‌ره‌تای هۆشبه‌ر، له‌م چالاكییه‌دا جگه له هێزه‌كانی ئاسایش هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی به‌شداری نه‌كردوه".
ئەوەشی خستەڕوو، ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كارگه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كه له سه‌ره‌تای دروستكردنیدابووه و به هیچ شێوه‌ك نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستی به‌رهه‌مهێنان.