"ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە وتەبێژی مووچەبڕان"

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن"، دەشڵێت" ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە وتەبێژی مووچەبڕان و میدیاکانی مووچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندەن". 

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)، ئەمشەو دووشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دوای پەسەندکردنی خشتە نوێیەکانی بودجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێستا خەریکە هەوڵ و کۆبونەوەکانی سەرۆک وەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن".

دەشڵێت" ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە وتەبێژی موچەبڕان و میدیاکانی موچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران". 

پێشەوا هەورامی ڕاشیگەیاندووە" خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لە چوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لە بەرەی مووچە بڕانە، وەک هەموو جارێک بێهیوا دەکرێت، با سەرۆک وەزیران مووچە وەرگربێت و ئێوەش هەر موچە بڕ". 



PM:10:26:03/06/2024