وادەى ناردنى لیستى مووچەى مانگى پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لیستى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێم مانگى ئایاری ئەمساڵ رەوانەى بەغداد بکرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ڕۆژی سێشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەکانی له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ئەمساڵی فیدراڵ کۆبووەوە، دواتر بە ئامادەبوونی ١٩٩ پەرلەمانتار خشتەکانی پەسەندی کرد. 

پشکی هەرێم لە هەمواری بودجەی ئەمساڵدا ٢٠ ترلیۆن و ٩١٠ ملیار دینارە کە ١١ ترلیۆن و ٥٨٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی ٨ ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە. 



AM:12:06:04/06/2024