بەهۆی پاککردنەوەی هێڵی یەکەمی ئاوی دوکان – سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند" راگرتنی ئەو پڕۆژەیە دابەشکردنی ئاو بۆ سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەک دوا دەکەوێت".
لە راگەیاندراێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە" بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی هێڵی یەکەمی ئاوی دوکان - سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبە و پاشەڕۆ گەشتیارییەکان".
لە راگەیاندنەکەدا باس لەوە کراوە، کە ساڵانە چەندین جار گرفت بۆ پڕۆژەکان دروست دەبێت بەهۆی ئەو پاشماوەی گەشتیارانە و بۆیە ناچارن پڕۆژەکان رابگرن بۆ پاکردنەوەی ئەو پاشەڕۆیانە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی پاککردنەوەی هێڵی یەکەمی ئاوی دوکان – سلێمانی و راگرتنی ئەو پڕۆژەیە دابەشکردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەک دوا دەکەوێت.
لە وەرزی بەهار و هاویندا بەهۆی گشتیاران و فڕیدانی زبڵ و بوتڵەوە سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان پیس دەبن و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاویش ناوبەناو پرۆسەی پاککردنەوە ئەنجام دەدەن.