کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بە گشتی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی چوارشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێـت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤١
سلێمانی : ٣٧
دهۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٠
هەڵەبجە : ٤٠
زاخۆ : ٤٣
سۆران : ٣٧
حاجی ئۆمەران : ٢٥
گەرمیان : ٤٥