ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شێوازی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا پەسەند کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی حوزەیرانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند" دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەشێوەیەکی فەرمی دابەشکردنی کورسییەکانی پەسەند کرد و کورسییەکان بەسەر بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دابەش دەکرێت".
بەو پێیەش کورسییەکان بەم شێوەیە دابەش دەکرێن:
هەولێر: ٣٤ کورسی کە یەکێکیان بۆ مەسیحی و یەکێکیش بۆ تورکمان.
سلێمانی: ٣٨ کورسی کە یەکێکیان بۆ مەسیحی و یەکێکی دیکەشیان بۆ تورکمانە.
دهۆک: ٢٥ کورسی کە یەکێکیان بۆ مەسیحییەکانە.
هەڵەبجە: ٣ کورسی.
بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاری کراوبوو، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام هەموولایەنەکان دڵنیان لە دواخستنی و چاوەڕیی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن، ڕۆژێکی دیکە بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.