لە ناوچەی پیشەسازی نوێی کەرکوک ئاگر کەوتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی نوێی کەرکوک کەوتەوە.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی نوێی سنووری پارێزگای کەرکوک ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی پلاستیکی کەوتەوە. 

تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان. 



PM:03:03:04/06/2024