دژی دانانی قەیوم لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە جولەمێرگ خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەستیپێکرد و بڕیارە بەشداربوان بەرەو بەردەم شارەوانی جۆلەمێرگ بڕۆن.
کەمێک پێش ئێستا لە جولەمێرگ دژی دانانی قەیوم بە بەشداری هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، تولای هاتیمۆگولاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
سەرەڕای گەمارۆی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بەڵام هاوڵاتییان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان لە شەقامەکان درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکەیاندا و بڕیار دوای خوێندنەوەی چەند بەیاننامەیەک بەشداربووان بەرەو بینای شارەوانی جولەمێرگ درێژە بە خۆپیشاندان بدەن.
دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بینای شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستیان بەسەردا گرت.
هەروەها لە وانی باکوری کوردستانیش محەمەد سادق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستگیرکرا و دواتر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومێکی لەو شارەوانییە دانا.