ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێت.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی دووهمی جێبهجێكردنی پلانی حكومەتی هەرێم بۆ مافەكانی مرۆڤ دەخرێتەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا دوایین پێشهاتەكانی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
هەروەها لە بڕگەی چوارەمدا گفتوگۆ لهسهر داشكاندنی رێژهیهك له پارهی كهڵهكهبووی قەرزی كارهبا دەکرێت.