بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بۆ جارێکى دیکە شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەستپێکردەوە و رێگەى هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست.
کەمێک پێش ئێستا دژی وەرگرتنی پارە لێیان شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر بۆ کەرکوکیان داخستووە.
لە گردبوونەوەکەدا شۆفێرانی بارهەڵگر ئاماژە بەوەدەکەن کە لە بازگەى شێراوا هاوشێوەى بازگەى چیمەن بڕی ١٠ هەزار تا ٢٠ هەزار دیناریان بۆ قەپان لێ وەردەگیرێت، بەوهۆیەوە ئەوانیش گردبوونەتەوە و رێگەکەیان داخستووە.