چوار شەممە ٥ ی حوزەیران دادگای سزا قورسەکانی تورکیا وەک دەستپێکێک بۆ دانانی قەیوم لە شارە کوردییەکان سزای زیندانیکردنی ١٩ ساڵی بەسەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی جۆلەمێرگدا سەپاند.
میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە کە سەپاندنی ١٩ ساڵ محەمەد سدیق ئاکش سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ
کە کەسایەتیییەکی سیاسی سەر بە " دەم " پارتییە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.
ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن کە هەمیشە دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ لادانی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان پەنا دەبنە بەر بەخشینەوەی تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا، ئەو میدیانە ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بە سەرەتای قۆناغێکی نوێی لە دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی باکوری کوردستان هەژمار دەکەن.
هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ئەمساڵدا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ هەڵبژێردرا.