گەرمیان .. شەڕ لە نێوان چەند برایەک ڕوودەدات و کوژراو هەیە

بەهۆی کێشەی زەوی زارەوە چەند برا دەبێتە شیڕیان و یەکیان گیانی لەدەست دەدات و دوانی تریش بریندار دەبن.

کەمێک پێش ئێستا،لە گوندی گۆری ئەسپ لە ناحیەی شێخ تەویل سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بەھۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕ لە نێوان چەند برایەک دروست دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان برایەکیان کوژراوە و دوانیشیان بریندارن.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەمبارەوە رایگەیاند" چەند برایەک کێشە لە نێوانیان دروستەبێت و دەبێتە شەڕیان و تەقەیان لەیەک کردووە، و یەکێک لە براکان گیانی لەدەستداوە و دوانی تریشیان بریندارن، شەڕەکەش بەھۆی کێشەی زەوی و زارەوە بووە".

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە، تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرنەکراوە




PM:09:11:05/06/2024