هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا( رۆژئاوای کوردستان) لەسەر داخوازی بژمارەیەک لە حزبە بەشداروبووەکان دواخرا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە " هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بۆ مانگی ئاب دواخست".
ئاماژەی بەوەشداوە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەسەر داخوازی ژمارەیەک لە حزب و لیستە بەشداربووەکان بووە.
لە راگەیەندراوەکەیدا، کۆمیسیۆن ئەوەی روونکردووەتەوە، کە هەریەک لە "ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتی و هاوپەیمانی گەلان و ژنان لەپێناو ئازادی و لیستی پێکەوە بۆ خزمەتگوزاری باشتر و حیزبی یەکێتیی دیموکراتی کوردی سووریا" داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانیان کردووە.
بڕیاربوو هەڵبژاردنی خۆجییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، رۆژی ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت. پێشتریش هەڵبژاردنەکان دواخرابوو، ئەمە دووەمجارە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دوادەخرێت.