وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ‌هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێش جەژنی قوربان مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت". 

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێش جەژنی قوربان مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت". 

پێشەوا هەورامی لەبارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕایگەیاندووە" چارەسەری کۆتایی نزیکە". 

هەروەها لای خۆشیەوە محەمەد زراری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی هەرێم، ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران بە هەمان خشتەی مانگەكانی پێشوو دەستپێدەکات. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایاری (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، خانەنشینی مەدەنی و سەربازی، شەهیدان و کاروباری ئەنفال، گرێبەستەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان)، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی درایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی. 



PM:03:18:06/06/2024