ئەمڕۆ پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەیەکی گونجاو‌دا بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ستیڤن هیچن باڵیۆزى بەریتانیا له عێراق كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانى بەریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ‌کران
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و پاراستنى مافى هه‌موان كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دوپاتی کرده‌وه که" کلیلی سه‌قامگیری عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستور".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شدارى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا، باڵیۆزی بەریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا".