ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" قوتابیان و خوێندکارانى بەشداربووانى تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤) خولی دووەم، لە رێگەى لینکێکەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە".