ئێوارەی پێنج شەممە لە هەولێر ئاگرێک لە بانکی ئارتی ئەو بانکەی سیستەمی هەژماری منی تێدایە کەوتەوە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی شارستانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کاتژمێر ٦ ئاگر لە بانکی ئاڕ تی بانک کەوتەوە، بەڵام هیچ زیانیکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
وتەبێژی شارستانی هەولێر لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند" ئاگرەکە بەهۆی تەقینی کێبڵێکی یو ئێس بی یەوە بووە کە لەنێو باڵەخانەی بانکەکەدا تەقیوە".
لەباری کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەوە، شاخەوان سەعید وتی" بەهۆی هەبوونی سیستمی ئاگرکوژێنەوەی باڵەخانەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە" .
ئەمساڵ بۆ پارێزگای هەولێر کە هێشتا بەهارەو گەرما بەتەواوی دەستیپێنەکردووە بە یەکێک لەو ساڵانە دادەنرێت کە ژمارەیەک رووداوی ئاگرکەوتنەوەی زۆری بە خۆوە بینیووەو، چەند بازاڕ سوتاون و زەرەرێکی زۆر بە هاوڵاتیان و کۆگاکانیان کەوتووە.