سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە هێزێکی پۆلیس کرا و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک بە (سپی) ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری کەرکوک و نزیک گۆڕەپانی کرێکاران، دوو چهكدار كه لهسهر ماتۆڕسكیلێك بوون دهستڕێژی گوللـهیان له هێزێكی پۆلیسی فریاكهوتن كردووە".
وتیشی" ڕووداوەکە بووە هۆی کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی پۆلیس و برینداربوونی کەسێکی دیکەش، هێرشبەرەکانیش لە ئێستادا بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون".
ئەو سەرچاوەیە دووپاتیشکردەوە کە" تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، هەروەها بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە".