لە دەربەندیخان تەنکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و گڕی گرت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تانکەرێکی سووتەمەنی لە دەربەندیخان وەرگەڕا و گڕی گرت کە بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک بەنزین فرۆشەکانی دەربەندیخان تانکەرێکی سووتەمەنی لە ئەنجامی وەرگەڕانی گڕی گرت و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە سنوورەکە کەوتووەتەوە. 

تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکراوە و چارەنووسی شۆفێرەکەش نادیارە. 



PM:12:39:07/06/2024