بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی، هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بەڕێوەدەچێت، سەرژمێریی هەر خێزانێک ٥٠خولەک دەخایەنێت و پرسیارەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبن.
وتیشی" دوای جەژنی قوربان، مەشق و ڕاهێنان بە ١٢٠هەزار کارمەندی وەزارەتی پەروەردە دەکەن بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان".
سەرژمێریی ئەزموونیی لە ڕۆژی ٣١ی ئایارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ١٣ی حوزەیران بەردەوامدەبێت، بڕیاریشە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە ٢٠و ٢١ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت