بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایگەیاند، لە ئێستا حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە، ڕۆژانە ئەو نەخۆشانەی دێنە نەخۆشخانەکەمان لە ٥٠% – %٦٠ یان تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوون.

وتیشی، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە ئاساییە لەم کاتەدا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکاری پێویست بۆ زیاتر تەشەنەنەسەندنی دەگرینە بەر.



PM:09:18:07/06/2024