ئەمڕۆ خۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی، پارت و کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدی سەربەخۆ و کاندیدی پێکهاتەکان دەکاتەوە، بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.

پڕۆسەی خۆ تۆمارکردن بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ئەمڕۆوە تاوەکو کۆتایی دەوامی پێنجشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو" تۆمارکردنەکە بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانەیە کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ی پێشنیازکردووە و بە نووسراوێکی فەرمیش پێشنیازەکەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.



AM:09:17:08/06/2024