لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی هەولێر ئاگر کەوتەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. 

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەهۆی بتڵێکی غازەوە لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕێگەی تمەکانیانەوە توانراوە لە ماوەی نیو کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.

بە وتەی خاوه‌ن دوكانه‌كان بایی ١٠ ده‌فته‌ر دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند بوون کە کۆگاکە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێدا بووە و فرۆشراوە.



PM:03:25:08/06/2024