ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ده‌ستپێده‌كات و ره‌نگه دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرن".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەمڕۆ شەممە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاند" دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنچشه‌مه‌ی رابردوو، نامه‌یه‌كی كراوه‌مان سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ كرد، هه‌مان رۆژ له رێگای نوسینگه‌كه‌یانه‌وه نامه‌كه گه‌یشته سودانی و دڵنیاكراینه‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ڕاشیگەیاندووە" پێشنیازمان کردبوو کە ئەنجوومەنی ئاسایش کە دامەزراوەیەکی هەستیارە بە کۆد ناوەکانیان بنێردرێت و پێشمەرگە و ناوخۆ و لیستەکانی تر بەناو بنێردرێن، بۆیە هەردوو حکومەت لەسەر ئەوە ڕێککەوتون".
ئاشكراشیكردووە، ئەمڕۆ و سبەی هەردوو چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەرێم وردبینی لیستەکان بە ناوەوە تەواو دەکەن و هەر لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان خەرجدەکرێت و ڕەنگە مووچەی دوو مانگی ڕابردووش بێت.