ئەمڕۆ شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەپەگە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای لە ئاسمانی چیای ئاسۆس ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر ١١:٠٠ شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، هێزەکانمان گورزیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەک هەڵگری دەوڵەتی تورکیا وەشاند کە لە ئاسمانی چیای ئاسۆسدا دەفڕی".
دەشڵێن" دوای پێکانی فڕۆکەکە لە سنووری شارۆچکەی دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە، ئەو فڕۆکەیە لە جۆری ئانكا بووە و چەک هەڵگر بووە".