وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات".
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە (٢٠٢٤/٦/٩) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
باسی لەوەشكردووە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.