شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت" سبەی لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و خێرایی باش زیاد دەکات".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین ھەندێک کات ھەورە بروسکە و تاوە باران چالاک دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێ شوێن و ناوچەی دیکەشدا بە دیاری نەکراوی ئەگەری ھەورە بروسکە و نمە باران دەبێت ، رێژەی بارانی پێشبینیکراو ٠.٢ تا ٥ ملم، پلەکانی گەرماش ١ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتەکانی دواینیوەرۆ بای باشور چالاک دەبێت بەخێرای ١٥-٣٥کم/ک، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : ٤١
سلێمانی : ٣٩
دهۆک : ٣٧
کەرکوک : ٤٣
هەڵەبجە : ٤١
زاخۆ : ٣٧
سۆران : ٣٨
گەرمیان : ٤٥ بۆ ٤٦
ئیدارەی راپەرین ٤١ پلە