٧٨٧ ئاوارەی شەنگال و سەلاحەدین گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان


 ئەمڕۆ شەممە ٧٨٧ ئاوارە لە کەمپی ئاشتی لە سلێمانی گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و شنگال.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە" هەر خێزانێک بە بڕی هاوکاری دارایی چوار ملیۆن دیناری پێدراوەو وەک یارمەتییەک بۆ گەڕانەوەیان".

وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کەمپی ئاشتی دوا کەمپە لە سنووری سلێمانی و لە ئێستادا تەنها ٣٧٠ خێزانی ئاوارەی تێدا ماوەتەوە و لە دوای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی سەرجەمیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون و داخستنی کەمپەکان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تاوەکو رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.




PM:08:22:08/06/2024