ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، هیو ائەحمەد مستەفا ئاشکرای دەکات لەگەڵ لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پارێزگارێک بۆ کەرکوک.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبەکەی، هیوا ئەحمەد مستەفا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دەڵێت" پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كوردێكی دڵسۆزی بێ‌لایه‌ن ببێته پارێزگاری كه‌ركووك".
ناوبراو دەشڵێت " دانوستانه‌كان له‌باره‌ی دیاریكردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌رده‌وامه".
تا ئێستا سێ جار سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکوک کۆبۆتەوە بە مەبەستی دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ ئەو شارە، بەڵام لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، لایەنی کوردیش هەرچەندە زارەکی وەک تەبا دەردەکەون، بەڵام تا ئێستا لەسەر کاندیدێکی کورد رێکنەکەوتوون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار.