سلێمانی .. پیاوێک ژنە دوو گیانەکەی دەسووتێنیت

لە سلێمانی پیاوێک ژنەکەی کە دوو گیان بووە لە حەمامدا دەسووتێنێت و ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە و دۆخی خراپە.

باوکی ژنەکە کە ناوی جەزا جەوهەرە بە میدیاکانی راگەیاندووە " کچەکەی لەلایەن مێردەکەیەوە و سوتێنراوەو کچەکەم رازی نەبووە ژنی بەسەردا بهێنن، هەر بۆیە لەلایەن مێردەکەیەوە سوتێنراوە".

کەچەکەش لە شەهادەیەکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کرد کە هاوسەرەکەی لە گەرماوەکەی ماڵی خۆیدا نەوتی پیاکراوەو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنراوە.

هۆکاری ئەو کارەی هاوسەرەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوە کە ویستوویەتی ژنی دووەمی بەسەردا بهێنێت و ئەمیش رازی نەبووە.

ئەم ئافرەتە تەمەنی ١٧ ساڵە و لەکاتی رووداوەکەدا دوو گیان بووە سکیشی دووانە بووە. ئێستا لە نەخۆشخانەیە و لە ٨٥% گیانی سووتاوە.

خەزوری ژنە سوتاوەکە هەموو ئەو تۆمەتانەی لە دژی کوڕەکەی لەلایەن هاوسەر و باوکی هاوسەرەکەیەوە خراوەتە پاڵ کوڕەکەی رەتدەکاتەوەو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژنی هاوسەرەکەی خۆی خۆی سوتاندووە.

ئێستا هاوسەری کچەکە دەستگیرکراوەو پۆلیس دەگەرێت بە شوێن ئەو ئافرەتەدا کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مێردی ژنە سوتاوەکەدا هەبووە. 
 




PM:11:52:08/06/2024