نێرگز محەمەدی ئامادەیی خۆی له‌ دانیشتنێكی دادگاییكردندا ره‌تکردەوە

نێرگز محه‌مه‌دی چالاکوانی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەیی خۆی لە دانیشتنێکی دادگایکردندا ڕەتکردەوە. 

مستەفا نیلی پارێزەری نێرگز محەمەدی، بە ئاژانسی فرانس ٢٤ی راگه‌یاندووە" رۆژی شەممەی ڕابردوو پرۆسەی دادگاییکردنێکی نوێ بۆ نێرگز محەمەدی،چالاکوانی مافی ژنان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ی ئێران کە لە وڵاتەکەی زیندانیکراوە بەڕێوەچوو". 

پارێزەرەکەی پشتڕاستیکردەوە کە نێرگز محەمەدی ئامادە نەبووە بەشداری دادگایکردنەکە بکات کە لە لقی ٢٩ی دادگای شۆڕش لە تاران بەڕێوەچووە. 

نێرگز محەمەد تەمەنی ٥٢ ساڵە و چالاکوانێکە و ژیانی خۆی بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەسەربردووە و چەندین جار لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی هەڵمەتە بێوچانەکانی دژی سزای لە سێدارەدان و زیندانیکردنی تاکە کەسی. 



PM:02:06:09/06/2024