دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە

دژی دانانی قەیوم لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ شارەوانی جولەمێرگ، ئەمڕۆش ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێت. 

کاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئامەدی باکووری کوردستان، بە بەشداری چیدەم کڵچگون ئوچار و کەسکین بایندر بریکارانی هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت، دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ. 

هەر ئەمڕۆش ئایشە گوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سیاسەتی قەیوم مایەپووچ بووە، ئەوەی لە جولەمێرگ دەکرێت لە هیچ جێیەک هاوشێوەی نییە". 

وتیشی" هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش بە ناڕەوا و بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن ١٩ ساڵ و ٦ مانگ سزای بەسەردا سەپێنراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان دەڵێن دەتوانن کاندید بن، بەڵام ناتوانن ببنە هاوسەرۆکی شارەوانی، ئەمەش چ یاسا و پەیڕەوێکە.

ئەوەشی خستەڕوو، کاتژمێر (٣:٠٠) دواینیوەڕۆی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە جولەمێرگ گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، پێویستە هەمووان دەکەین بەشداری گردبوونەوەکە بکەن.

هەروەها دەم پارتی بڕیاری داوە لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیران لە بەردەم شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین کۆبوونەوەی گەل ئەنجام ئەنجام بدات و بانگەواز لە هەمووان دەکات بەشداری گردبوونەوە و کۆبوونەوەکان بکەن کە
 دژی دوورخستنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی كورد له‌ باكوری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بینای شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستیان بەسەردا گرت، هەروەها دواتر محەمەد سادق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستگیرکرا و دواتر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومێکی لەو شارەوانییە دانا. 

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش لە لایەن دادگای سزای قورسەکانی تورکیاوە سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانکردن بەسەر محەمەد سدیق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگدا سەپێندرا. 

محەمەد سدیق ئاکش کە کەسایەتیییەکی سیاسی سەر بە (دەم پارتی)یە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ئەمساڵدا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ هەڵبژێردرا.



PM:04:08:09/06/2024