پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت" ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیسی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژن و پشوودا ئاماده دەبن و ئێشكگرده‌بن".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربانی كرد و جه‌خت له خۆپارێزیی له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون له رۆژانی جه‌ژنی قوربان كرایه‌وه، له‌و روانگه‌وه‌ی له رۆژانی جه‌ژندا، هاوڵاتییان وه‌ك پابه‌ندییه‌كی ئایینی پرۆسه‌ی قوربانی ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش داوا كرا هاوڵاتیان رو له سه‌ربڕخانه بكه‌ن، تاوه‌كو له‌وێ پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان بكرێت و پاشماوه‌ی قوربانییه‌كه‌ش به شێوازی تایبه‌ت و رێ و شوێنی ته‌ندروستی فڕێ بدرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كه‌مئاوی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند" مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واوی پاڵپشتیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگه‌یاندوه و بڕیاریشدرا ته‌واوی كاره‌بای بیره‌كانی ئاو به كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ببه‌سترێنه‌وه و كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه پارێزی راسپێردران كه له رۆژانی جه‌ژن و پشوو زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی قوربانی له گه‌ڕه‌كه‌كان به زووترینكات كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تای جۆراوجۆر".
پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژن و پشوو ئاماده بن و ئێشكگربن، هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی له رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له ئاماده‌باشیدا بن.
ئومێد خۆشناو دوپاتیشیكرده‌وه، له رۆژانی جه‌ژندا سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر كراوه ده‌بێت، تاكو پرۆسه‌ی قوربانیكردنی به‌شێوازێكی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێت.