داکشانی نرخی زێڕ بەردەوامە، ئەویش دوای ئەو دابەزینە گەورەیەی کە هەفتەی ڕابردوو تۆماری کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ دوو هەزار و ٢٨٧ دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی تا دوو هەزار و ٣٠١ دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣٨) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٩٦) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٧٥) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤١٤) هەزار دینارە.
جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.