جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان دەڵیت سهرهڕای نیگهرانییهكانمان ناوی خۆمان بۆ ههڵبژاردن تۆماركرد و سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی حوزەیران مونا قههوهچی جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند" ئەمڕۆ، سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد".
مۆنا قەهوەچی وتیشی" پشتیوان بەخوای گەورەو سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان".
بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، ئەمڕۆ (١٠ی حوزەیران) ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەڵام دوای بایکۆتکردنی پارتی و راگرتنی کارەکانی کۆمیسیۆن هەڵبژاردن دواکەوت و تا ئێستاش بە فەرمی ڕۆژێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دیاری نەکراوە.