لە گەڕەکێکى هەولێر رووداوێکى تەقەکردن روویدا و کوژراو و بریندار هەن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژرا و بریندار بوون. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەوی و زار لە شەقامی ١٢٠ مەتری لە گەڕەکی هەولێری نوێ، ڕووداوێکی تەقەکردن لە نێوان دوو وەبەرهێنەر و کەسوکارەکانیان روویدا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا دوو کەس لە ئەنجامی ڕووداوی تەقەکردنەکە گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەس بریندار بوون کە لە ئێستادا سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

دوای ڕووداوەکەش هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:07:04:10/06/2024