لە ئەنجامی شەڕە تەقەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای هەولێر ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووەوە بۆ سێ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو دووشەممە بریندارێکی دیکەی شەڕە تەقەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە سێ کەس و چوار کەسی دیکەش تائێستا بریندارن.
كوژراوى سێیه‌م ناوى (ع، ح،ب) براى كوژراوى دووه‌مه به‌ناوى (ح، م،ب) و كوژراوى یه‌كه‌میش ناوى (هـ.م)بووە، بڕیارە پاش تەواوبوونی ڕێکارە پزیشکییەکان لە پزیشکی داد ته‌رمى ئه‌و دوو برایه ڕادەستی كه‌سوكاریان بکرێنەوە.
تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێم، بەشێوەیەکی فەرمی هیچ راگەیەندراوێکیان له‌بارەی ئه‌م رووداوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.