نرخی دراوەکان راگەیەندرا
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
نرخی دراوەکان کە لەرێگای پەیامنێری " سپی " ەوە لە بازاڕی دراو لە سلێمانی رایگەیاند بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٩٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانیش هەمان نرخی هەبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەراورد بە رۆژانی پێشوو نرخیکی بەرزە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ٧٩٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٥٦٨ دینارە.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٢٢٠ لیرەی تورکییە.
AM:10:27:12/06/2024