بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە گەڕەکی ئاشتی لە سلێمانی ئاگرێک لە نهۆمی سەرەوەی بیانیەکی نوێدا کە بە ریستورانی " ئاگردان " ناسراوە دەکەوێتەوە و کرێکارێک گیان لە دەستدەدات.
ئاگرەکە کە نزیکی دوو کاتژمێری خایاند و لە نهۆمی سەرەوەی بیناکە بووە، وەستایەکی ( لەحیم ) تیایدا گیانی لە دەستداوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی عەمید دیار ئیبراهیم لە شوێنێ رووداوەکە لەگەڕەکی ئاشتی بە میدیاکانی راگەیاند " ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ چەند ماڵێکی نزیک ئەو بینایە، بەلآم توانراوە تێکرای کۆنترۆڵ بکرێت و بکوژێنرێتەوە".
دیار ئیبراهیم ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە رووداوەکەدا وەستایەکی لەحیم گیانی لە دەستداوە.
هۆکاری ئاگرەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو وەستایە کە لەحیمی کردووە لە نزیک تەنکەرێکی غاز و تەنکەرێکی گاز، تەنکەرە گازەکە ئاگری گرتووەو ئەم وەستایەی سوتاندووە.
ڤیدیۆی ئاگرەکە لەم لینکەوە ببینە..