وەزارەتی كشتوكاڵ ژمارەریەک ڕێنمایی بۆ قوربانیكردن لە رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێكار و ڕێنوێنییەكانی سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاوكردەوە.

لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمدا هاتووە" مەبەستی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی قوربانی بە شێوازێكی تەندروست، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، دووپاتی دەكەینەوە پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەر ببڕێن". 

ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بەمشێوەیەیە: 

_ بە مەبەستی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی قوربانی بە شێوازێكی تەندروست، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، دووپات دەكەینەوە پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەر ببڕێن.

_ لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، سەربڕخانەكان بە ئامادەبوونی پزیشك و كارمەندی ڤێتێرنەری كراوە دەبن.

_ توندوتۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی پشكنینی پێش و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.

_ پێویستە ئاژەڵەكە تەندروست بێت و هیچ نەخۆشییەكی نەبێت؛ گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەكی لەسەر نەبێت.

_هەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەكردنی پێ درابێت، نابێت ڕاستەوخۆ سەر ببڕێت، بەڵكو پێویستە كاتی سەربڕین دوای بەكارهێنانی دەرمان، بەپێی ڕێنوێنیی پزیكشیی ڤێرتێرنەری و تایبەتمەندیی دەرمانەكە بێت.

_پێویستە لەسەر خاوەن ئاژەڵ پێش فرۆشتنی ئاژەڵەكانی (بۆ سەربڕین یان قوربانی) بۆ ماوەی نزیكەی سێ هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێك نەدات بە ئاژەڵەكان و هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان بە دەرمانی تایبەت بڕشێنرێت و چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات.

_پێویستە كەسی قوربانیكەر (قەساب و هاووڵاتی) ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن پێڕەو بكەن، بەتایبەت بەكارهێنانی دەستكێش، جزمە و بەركۆش.

_لە كاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمی بكرێت.

_پێویستە گۆشتەكە ١٢-٢٤ سەعات لە ساردكەرەوە هەڵبگیرێت و پاشان بەكار بهێنرێت.

_فڕێنەدانی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكە لەسەر شەقامەكان.



PM:01:35:12/06/2024