لە سلێمانی باوکێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" حاڵەتێکی کوشتن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تۆمارکراوە". 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی کوشتنی کەسێک لەلایەن کوڕەکەیەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی". 

دەشڵێت" هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست و دەستگیرکردنی تۆمەتبار". 

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نەزانراوە و هێزەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەو هاوڵاتییە ناوی (ع، ح، ب) تەمەنی لە نێوان (٧٥ - ٨٠) ساڵادایە و ڕووداوەکەش لە گەڕەکی کەنەکەوەی ئیسکان لە سلێمانی ڕوویداوە. 



PM:01:48:12/06/2024