ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ گرفتی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان چارەسەرکرا و بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی ئەو هێزانە دابەشبکرێت.
لیوا ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە ئاگادار کراینەوە کە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی ٧٠ گەیشتووە و ئەمڕۆ دابەشدەکرێت".
ئەو مووچەیەی هێزە ئەمنییەکان وەریدەگرن مووچەی مانگی نیسانە، دوێنێش بەشێک لە هێزەکانی ٧٠ مووچەیان وەرنەگرت.