لە هەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەندرا

چوار ڕۆژی هەفتەی داهاتوو وەکو پشوی فەرمی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دیاریکرا. 

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە هەفتەی داهاتوودا بەهۆی جەژنی قوربانەوە چوار رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.

پشووەکەش لە رۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە ١٩ی حوزەیران کۆتایی دێت.

هەروەها لە رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەوامی فەرمی لە دامودەزگا حکومییەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.



PM:03:39:12/06/2024