پیاوێک لەلایەن هاوسەرو دوو مناڵیەوە دەکوژرێت

 
پیاوێک بەدەستی ژنەکەی و دوو مناڵی دەکوژرێت و، پۆلیسیش هەر سێکیان دەستگیردەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا."

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە ، سەرنجام و كەمتر لە چوار سەعات لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار ( ج،ف،ح لەدایكبووی 1987 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2008 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد".

دواینیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەش ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بە چەقۆ باوکی خۆی کوشتووە، هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە دەستیگیریان کردووە".




PM:08:54:13/06/2024