سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێکرا

بەندکراوێک "بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە" لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی هومایوون سەلامی لە بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو". 



AM:08:46:14/06/2024