هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت" ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان شارەوانییەکانمان دەپارێزین و کودەتایی سیاسی قبوڵ ناکەین".
تولای حاتیمۆغلاری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی رایگهیاند،
لە میانی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەیەکدا لە شاری جولەمێرگی باكوری كوردستان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی شارەکە وتارێكی پێشكهشكرد و رایگهیاند" لە یەکەم ڕۆژەوە لە دژی دانانی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەین، ئێمە دژی قەیومەکان و بەرامبەر ئەوانەی ئیرادەمان دەدزن بەرخۆدان دەکەین".
وتیشی" ئێمە ڕووبەڕووی نایاسایی ئەنقەرە دەبینەوە، ئەردۆغان خۆی دانی پێدا دەنێت، ئەمە یاسایی نییە، ئێمە یاسامان جێبەجێکردووە".
ڕاشیگەیاند" گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات، گەل بە ئیرادەی خۆیەوە بەرامبەر بە قەیومەکان دەوستێتەوە، گەل ئەم کودەتا سیاسییە قبوڵ ناکات".
لە میانەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستبەجێ قەیومی دانراو لە پۆستەکەی بکشێتەوە، "چونکە لێرە شوێنی کودتاچیان نییە".
"با قەیوم بۆ خۆیان دەستبەجێ ئەرکەکانیان بەجێبهێڵن، ئێمە بە پشتیوانی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سەردەکەوین". (هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی وادەڵێت)