بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سوتان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تیمەکانیان توانیویانە ئاگرێک کۆنترۆڵ بکەن کە لە کارگەیەکی کۆنکرێت لەسەر ڕێگای (هەولێر - گەزنە) کەوتەوە لە ماوەی یەک کاتژمێردا دوای سەرهەڵدانی ئاگرەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە چوار ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەر بە کارگەکە سوتان.
شەوى رابردووش لەسەر شەقامی ٤٠ مەتری ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە نهۆمی کۆتایی باڵەخانەیەکی تەواونەکراو کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێکى زۆرى ماددى بە شوێنەکە گەشت.